بابه‌ت: ئايه هاتنه خواره وه ى خوين بيويسته بؤزانينى باكيزه ى كج؟؟؟؟
په‌رده‌ی كچێنی، په‌رده‌یه‌كی زۆر ناسكه، به‌هۆی چه‌ند مولوله خوێنێكی ناسكه‌وه گه‌شه‌ده‌كات، دڕانی ئه‌م په‌رده‌یه ده‌بێته هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ندێك دڵۆپه خوێنی كه‌م. به‌ڵام ــ كه ئه‌مه خاڵهگرنگهكهیه ــ له‌كاتی پرۆسه‌ی سێكسیی ته‌واودا كه قۆناغه جیاوازه‌كانیی وه‌ك ئامادهكارییو وروژاندن ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی بڕێكی زۆر
ده‌رهاویشته "ئیفرازات"ی یاریده‌ده‌ر بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی چووك، ئه‌م ده‌رهاویشتانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵۆپه خوێنه كه‌مانه‌دا تێكه‌ڵ دهبنو له‌ئه‌نجامدا چه‌ند په‌ڵه‌یه‌كی ده‌رهاویشته دێته‌ده‌ره‌وه كه ره‌نگێكی گوڵهباخیی "وه‌ردی" هه‌یه، واته په‌ڵه‌خوێنی گه‌وره نین، ته‌نانه‌ت په‌ڵه‌خوێنی بچو‌وكیش نیین وه‌ك هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه.
جا ئه‌گه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌ودا هیچ خوێنێك نه‌بینرا، ئه‌م ئه‌گه‌رانه له‌ئارادا ده‌بن:
1ـ په‌رده‌ی كچێنیی له‌لایه‌ن زاواوه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دڕاوه، به‌ڵام زاوا به‌شوێن پهڵهخوێندا گه‌ڕاوه، هیچ په‌ڵه‌یه‌كی نه‌بینوه، به‌ڵام نه‌گه‌ڕاوه به‌دوای ئه‌و په‌ڵه ده‌رهاویشتانه‌ی كه باسمانكردو ره‌نگی گوڵه‌باخی "وه‌ردی"ی كاڵی هه‌یه.
2ـ ده‌گونجێت په‌رده‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت، له‌جۆری لاستیكی بێت، كه له‌یه‌كه‌م به‌یه‌كگه‌یشتندا ناپچڕێتو نادڕێت، به‌ڵكو له‌وانه‌یه پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ریی پزیشكیی هه‌بێت له‌لایه‌ن پزیشكی ژنان‌و منداڵبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بدڕێنرێت. له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م منداڵبووندا به‌ته‌واوی بدڕێت.
3ـ یاخود له‌وانه‌یه په‌رده‌ی خێزانه‌كه‌ت له‌جۆری ئه‌ستور بێت، ده‌گونجێت یه‌كه‌م هه‌وڵدان به‌س نه‌بێت بۆ دڕاندنی ته‌واو، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ندێك دڕینی سووك رووبدات كه برینێكی بچووك دروستدهكاتو چه‌ند دڵۆپێكی "مه‌ییو"ی لێوه‌ده‌رده‌چێت.
به‌شێوه‌یه‌كی پوخت‌و كورت، هاتنه‌خواره‌وه‌ی خوێن، مه‌رجێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه بۆ بوونی په‌رده‌ی كچێنی یاخود نه‌بوونی، له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ئه‌نجامی دڕاندنی په‌رده‌ش، مه‌رج نییه خوێنێكی زۆر، یان پهڵهخوێنێكی سوور بێت، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س واتێگه‌یشتوون.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه چۆن پێش هاوسه‌رگیریی ئه‌وه بزانرێت كه په‌رده‌كه چ جۆرێكه‌و ئایا خوێن دێت یان نا، ئه‌وه له‌ڕووی زانستییه‌وه ده‌بێت له‌ڕێی پسپۆڕی ژنان‌و منداڵبوونه‌وه بكرێت، به‌ڵام پرسیاری سهرهكییو سه‌رسوڕهێنه‌ر لێره‌دا له‌وه‌دایه ئایا چ پێویست به‌وه ده‌كات؟ ئایا ده‌كرێت پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌سه‌ر گومانكردن له‌ره‌فتاری هاوسه‌ره‌كه‌ت بنیات بنێیت به‌جۆرێك ناچاری بكه‌یت ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامبدات؟ ئه‌گه‌ر گومانكردن گه‌یشته ئه‌و رادده‌یه، ئه‌وا هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی باشتره بۆ هه‌ردوولا
















